بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد پست"، سەرچاوەگەلی خۆجێی لە برینداربوونی ژمارێک لە خۆپیشاندەران لە پارێزگای بابلی عێراق هەواڵیان دا.
ئەو سەرچاوانە وتیشیان: ٨ کەس لە خۆپیشاندەران کە دەیانەویست هێرش بکەنە سەر نووسینگەی ڕەوتی سەدر لە گەڕەکی قاسم لە پارێزگای بابل، بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە دەستەبەرکردنی ئاسایشی تەواو عێراقییەکان و گوێ دان بە تەواو ویست و داواکانیانە.
ڕاشیگەیاند: کەسانێک کە هێرش دەکەنە سەر دامودەزگا و هێزەکانی ئەمنی، دەبێ لێپێچینەوەیان لێ بکرێت.
شایانی باسە کە پارێزگاکانی باشووری عێراق شایەدی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەرییە.
Your Comment